current location : Lyricf.com
/
Songs
/
دڵتەنگی [Dltangi] lyrics
دڵتەنگی [Dltangi] lyrics
turnover time:2024-11-07 11:50:02
دڵتەنگی [Dltangi] lyrics

کێ وەکو من لە تاریکیت، خۆری کرد بە کانی چاوت؟

کێ وەکو من دیوانێکی پڕ گۆرانی کرد بە ناوت؟

لە دوورەوە کێ تۆی بردە بەر ئاوێنەی ڕوونی کانی؟

لە گریان و پێکەنینا، وەرزی دڵی تۆی ئەزانی!

لە دڵتەنگی بارانت بووم، لە خۆشیدا هەر گۆرانی

وەکو گەڵا زوو هەڵوەریم، کەوتمە سەر ڕێت بە ئاسانی

یەکەم حەرفی ناوەکەی تۆ، بوو بە شیرنی زمانم

بەڵام گوڵی دڵنیا بە، من بەبێ تۆ سەر گەردانم

تازە لەناو شەوو ڕۆژتا، یادگاری من داگیرساوە

ناونیشانم هەڵبەستێکە، لەناو دڵتا بەجێماوە

چۆن ئەتوانی رەزی شیعر و باخی وشەم فەرامۆشکەی

بێ ئاواز و گۆرانی من، بە عەشقی تر دوا پێک نۆشکەی

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by