ئەم دڵەی من
وەك واگۆنی قیتارێكە -
هەزار و یەك وێشتگەی هەیە .
لە هەر یەكێك لەو وێستگانە ڕابوەستێ،
ڕێبوارێك بە جێی دەهێڵێ،
رێبواڕێك خۆی تێدەپەستێ.
بەڵام وەتی ئەم دڵەی من بۆتە واگۆن
رێبوارێكی پەستی تیایە ،
دانابەزێ،
دانابەزێ
لە سوچێكی ئەم دنیایە.
ئەو ڕێبوارە بە دوای ناوی خۆیدا وێڵە ...
ئەو ڕێبوارە بە دوای چاوی خۆیدا وێڵە...
ئەو ڕێبوارە برینمە .
ئەو ڕێبوارە زەردەخەنەو گرینمە .
ئەو ڕێبوارە كوردستانە ،
لانەی یەكەم ئەڤینمە.