current location : Lyricf.com
/
Songs
/
دڵێكی سپی [Dlêkî Spî] lyrics
دڵێكی سپی [Dlêkî Spî] lyrics
turnover time:2024-12-24 13:08:59
دڵێكی سپی [Dlêkî Spî] lyrics

‎وتیان وا خەریكە تەمەن بەیانی پیری دەر ئەكا

‎وتم نەخێر ئەو سپێتیە ڕەنگی دڵمە و وا سەر ئەكا

‎تخوا پێم مەڵێن بیگۆڕە و ئەو ڕەنگە سپیەت لێ نایا

‎هەر تاڵەی لە پەڕەیەكە دنیایە چیرۆكی تیایە

‎(ئەی زەمانە ئەی زەمانە وەفای بۆ كێ بوو ئەی زەمانە)

‎ناخم وەك چلەی هاوینە،تەنها قژم وەك زستانە

‎ڕەنگی بەفر عەیبی،چییە خۆ من هێشتا دڵم جوانە

‎سەیرم لێ دێ گەرمی سینەم ئەو بەفرە ناتوێنێتەوە

‎ڕەنگی بە ناهەق براوم لە زەمەن ناسێنێتەوە

‎(ئەی زەمانە ئەی زەمانە وەفای بۆ كێ بوو زەمانە)

‎كوا سپی مانای پیریە كەس نەیكا بە دەنگوباسێ

‎ئەوەی ژیر بێ خۆی تێدەگا كە ئەوین تەمەن ناناسێ

‎هەرچۆنێ بم هەر خەم خۆر و هەر هاوڕێكەی هەمووتانم

‎تەنها وێنەكەم گۆڕاوە هەر عاشقەكەی جارانم

‎(ئەی زەمانە ئەی زەمانە وەفای بۆ كێ بوو زەمانە)

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Bahjat Yahya
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji)
Bahjat Yahya
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved