لە نێو جەرگەی دیاربەکرا بە گوللـەیەک دەپێکرێم
لە هەر کوێیەک بێ، دەنگی ئەو فیشەکە دەناسمەوە
کە گەنجێتیم لەو شاخانە وەک ئاگر بڵێسەی دێ
مانگ لە فرمێسکەکانم دەدا و من لە شەودا دەمێنمەوە
من لە شەودا دەمێنمەوە
کە گەنجێتیم لەو شاخانە وەک ئاگر بڵێسەی دێ
مانگ لە فرمێسکەکانم دەدا و من لە شەودا دەمێنمەوە
تۆ غەم مەخۆ، غەمگین مەبە و کڕنۆش مەبە
رۆژێک دادێ بە یەک دەگەین، بێ پەرۆش بە دیاربەکر
مەگری تۆ، تۆ مەگری و ڕەش مەپۆشە
ڕۆژێ ئەم ئاگرە خامۆش دەبێ، تۆ مەگری دیاربەکر
لە ڕێگەی دیاربەکرا، دەبمە تۆز و پەرۆش دەبم
بەم بوومەلەرزە توندانە، دەلەرزم، خەڵتانی خوێن دەبم
کە رووخساری هاوڕێیان یەکە یەکە ون دەبێ
ڕۆژ هەڵدێ لە دەشتەکان، لە داخان شەرمەزار دەبم
لە داخان شەرمەزار دەبم
کە رووخساری هاوڕێیان یەکە یەکە ون دەبێ
ڕۆژ هەڵدێ لە دەشتەکان، لە داخان شەرمەزار دەبم
ئەی داوێنت پڕی تۆفان، ئەی دیاربەکری مەزلووم
لە چیاکانت ئاگرێکی سوور و لە نێوچەوانمدا قورقوشمێکی ئاڵ
وەک ژاکانی گەزیزەکان، چەشنی سووتانی دایک
لە بەر دەمتا چۆک دادەم، تۆ مەگری دیاربەکر
ئەی داوێنت پڕی تۆفان، ئەی دیاربەکری مەزلووم
لە چیاکانت ئاگرێکی سوور و لە نێوچەوانمدا قورقوشمێکی ئاڵ
وەک ژاکانی گەزیزەکان، چەشنی سووتانی دایک
لە بەر دەمتا چۆک دادەم، تۆ مەگری دیاربەکر