زۆر لە مێژە کە دەمەوێ بەیانی بکەم دەردی دەروونم
ئەشقت بوو بە بروسکەیەک، زامداری کرد دڵەی پڕ خوێنم
هەر ئەو زامەیش بۆتە خولیا بۆ ئارامی شەوانی تەنیا
گریام بۆ خۆم، گریام بۆ تۆ، بۆ ئەو دڵانەی بوون بە ڕەنجەڕۆ
هۆ ئازیزم، هۆ دڵەکەم، سوجدە بۆ دار و بەرد ئەبەم
بۆ ئەوەی بە تۆ بگەم، دڵم مەشکێنە
با ئەمڕۆ ڕۆژی یەکەم پێکبەین بەڵێنێ
سووربین، نەکەین ئازیزەکەم، پەیمانشکێنی
دە با بێبەش نەبین لە دنیای ئەوینی
ئەی یارە ژیکەڵانەکەم، بینایی هەردوو چاوەکەم
دڵنیام هەر پێت دەگەم، دڵم مەشکێنە