دڵ له حه‌سره‌ت غه‌مزه‌که‌ی دوو نه‌رگسی پڕ خه‌وته‌وه
وه‌ک خه‌می زولفت عه‌زیزم چوو به ڕوودا که‌وته‌وه
تفڵی دڵ چونکێ گڕووی قه‌ندی له‌بی تۆی گرتووه
دوێشه‌وێ تاکو به‌یانی هه‌دادانی نه‌بوو نه‌سره‌وته‌وه
دڵ له وه که‌وتووته زیندانی خه‌مت قوربانتم
تایه‌کی زولفت بنێره به‌ڵکوو بۆم ده‌ربێته‌وه
سوبحده‌م هه‌نگامی گوڵ سۆزه‌ی نه‌سیمی عه‌نبه‌رین
چه‌نده خۆشه باده وه‌رگرتن له تۆ ئه‌ی نازنین
چه‌نده خۆشه عوشره‌تی په‌نهان نیگارت ڕووبه‌ڕوو
موتریب و ساقی له لایێک خونچه‌ده‌م یه‌ک مه‌ه جه‌بین
سوبحده‌م هه‌نگامی گوڵ سۆزه‌ی نه‌سیمی عه‌نبه‌رین
چه‌نده خۆشه باده وه‌رگرتن له تۆ ئه‌ی نازنین
گه‌ه سه‌ماعی به‌ربه‌ت و ساز و سوراحی له‌علی ناب
گا له باخی ته‌لعه‌تی یاران گوڵی خونچه چنین
سوبحده‌م هه‌نگامی گوڵ سۆزه‌ی نه‌سیمی عه‌نبه‌رین
چه‌نده خۆشه باده وه‌رگرتن له تۆ ئه‌ی نازنین
خۆزگه به دوێنێ شه‌وێ وا دوو به‌دوو بوین ئه‌من و یار
تا سه‌حه‌رمان عه‌یش و عوشره‌ت بوو مه‌زاح و پێکه‌نین
سوبحده‌م هه‌نگامی گوڵ سۆزه‌ی نه‌سیمی عه‌نبه‌رین
چه‌نده خۆشه باده وه‌رگرتن له تۆ ئه‌ی نازنین
ده‌م به‌ده‌م ساعد له گه‌ردن لێو له سه‌ر لێو ڕوو به‌ڕوو
ده‌ست له‌سه‌ر سینه خه‌ریکی گوڵ‌چنین و به‌ی گوشین
سوبحده‌م هه‌نگامی گوڵ سۆزه‌ی نه‌سیمی عه‌نبه‌رین
چه‌نده خۆشه باده وه‌رگرتن له تۆ ئه‌ی نازنین
گه‌ه له باخی سینه‌دا سه‌یری دوو نارنجم ده‌کرد
گا له گوڵزاری جه‌مالیدا ته‌ماشای یاسه‌مین