current location : Lyricf.com
/
Songs
/
ده‌روێش عه‌بدوڵڵا [Derwêş Ebdulla] [Transliteration]
ده‌روێش عه‌بدوڵڵا [Derwêş Ebdulla] [Transliteration]
turnover time:2024-12-26 12:52:43
ده‌روێش عه‌بدوڵڵا [Derwêş Ebdulla] [Transliteration]

،به‌ ڕه‌نگی زه‌رد و شێوه‌ی ده‌ست و شمشاڵی کزا ده‌روێش

حه‌زم کرد به‌سته‌یه‌ک ببیه‌م، سه‌راسه‌ر حوزن و ماته‌م بێ

،له‌ سیما تا به‌دیم کرد هه‌یکه‌لی عومرێکی حه‌سره‌تکێش

وه‌ها دیاره‌ که‌ به‌ختت ئاشنای بولبولی خه‌م بێ

،به‌ڵێ دیاره‌ له‌ ناو قه‌ومی به‌سیتا قه‌دری سه‌نعه‌تکار

وه‌کوو عه‌کسی قه‌مه‌ر وایه‌ له‌ ناو حه‌وزێکی لیخن دا

،به‌ڵام تاجی رو‌فاهو ته‌ختی حورمه‌ت میلله‌تی هۆشیار

به‌ ئوستادێ ده‌دا وه‌ک تۆ له‌ ناو شمشالی کون‌کون دا

،نه‌ حه‌رفی مه‌کته‌بێکت خوێند، نه‌ ئوستادێ په‌لی گرتی

سیرف به‌رزیی زه‌کا ئه‌م سه‌نعه‌ته‌ی فێر کرد به‌ شمشاڵت

،هه‌موو وه‌زنێکی گۆرانی، له‌ توولانی هه‌تا کورتی

به‌ سه‌رپه‌نجه‌ی هونه‌ر کردت به‌ دیلی کۆششی زاڵت

،ئه‌ونده‌م بیست له‌ مۆسیقا خورۆشی ڕۆحی بێگانه

میزاجی کورده‌واریم تێکچووه‌ ده‌روێش عه‌بدوڵڵا

،ده‌خیلت بم ده‌سا به‌و لاوک و ئای‌ئای و حه‌یرانه

شه‌پۆلی زه‌وقی میللی پڕ ده‌روونی مات و چۆڵم که‌

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Tipi Mosiqai Slemani
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Gorani)
  • Official site:http://www.kurdipedia.org/default.aspx?lng=1&q=%25u062a%25u06cc%25u067e%25u06cc%20%25u0645%25u06c6%25u0633%25u06cc%25u0642%25u0627%25u06cc%20%25u0633%25u0644%25u06ce%25u0645%25u0627%25u0646%25u06cc
Tipi Mosiqai Slemani
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved