لەوێ بەو شاخانەوە کەو بووین
لێرە لە زبلداندا بوینە قەلەڕەش
ئەم شارە ملی شکۆمانی شکاند
خستمانی، نزمتر لە زەوی نوقمی کردین
پێم نەگوتی حەیدەر، نەمگوت؟
ئەستمەبوڵ هەڵمان دەلوشێ
پێم نەگوتی حەیدەر، دە بڵێ پێتم نەگوت؟
ئەم شەوە بێشەرەفانە، مرۆڤ دەفرۆشن
لەوێ کاروانچی ڕێگای هیوا بووین
لێرە لەسەر مێزی عارەق بووینە مەزە
لەوێ پێڕانەگەیشتین عەشق چییە
لێرە بەدەست ژنی سۆزانییەوە بووینە قەشمەڕ