داخم ناچێ کە نەمتوانی بۆ دوایین جار بەڕێت بکەم
بە خزمەت بیری ئازاد و حەسرەتی ئەلف و بێت بکەم
خۆم بدەمە بەر تاڤگەی ڕاز و تاجی ورەت لەسەر بکەم
داخم ناچێ و نابڕێتەوە، نەخشی دڵمەو ناسڕێتەوە
کە بێبەش بووم لەنوێژی محرابی چاوت
ئەو دوو چاوەی دەیان ساڵ بوو ببونە نیشان و ناوم
لە بەهاری تەمەنتا بوو، گوڵ هەڵوەری
شەیتانی مۆمی تاریکی فوی لە چرای چاوانت کرد
نایە ژێر پێی خەندە و پەر و باڵی پەری
سەگ پێت وەری گەلە گورگ بۆ دەرپەری
هەزاران جار دڵت دەشکا، کە چی چاوانی پڕ عیشقت
بێ باکانە تا دوا چۆریان، هەنگوین و نوری لێ دەتکا