current location : Lyricf.com
/
Songs
/
Dûrî to lyrics
Dûrî to lyrics
turnover time:2024-11-14 20:43:29
Dûrî to lyrics

دووری تۆ بۆ من ئه‌و ئازاره‌یه‌،

ته‌نها نزیکیت دای ده‌مرکێنێ،

خۆ نزیکی تۆش بۆ من مه‌حاڵه‌،

بۆیه‌ تامردن هه‌ر ده‌مسوتێنێ،

بۆ چی وا دووریت؟ له‌ به‌ر چی دووریت؟

نێوان من و تۆ بۆ وا دوور بووه‌؟

بۆچی ڕێگایه‌ک نییه‌ بۆ لای تۆ؟

ئه‌ی ناڵێن دونیا زۆر پێشکه‌وتووه‌!

ئای له‌ دووری تۆ ئای له‌ دووری تۆ،

ئای چیم به‌سه‌رهات له‌ پێناوی تۆ،

من ساتێک نییه‌ بیری تۆ نه‌که‌م،

تۆش یه‌ک جار ناڵێیت ئه‌رێ ماوی تۆ!

گیانه‌ گوێت لێمه‌ باسی چی ده‌که‌م،

باسی دڵێکه‌ بیری تۆ ده‌کات،

باسی ده‌ردێکه‌ ناوی دوورییه‌،

هه‌ر که‌س توشی بێت له‌ناوی ده‌بات.

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by