current location : Lyricf.com
/
Songs
/
دووری تۆ [Dûrî To] [English translation]
دووری تۆ [Dûrî To] [English translation]
turnover time:2024-11-07 07:59:41
دووری تۆ [Dûrî To] [English translation]

خۆ ئه‌تزانی دڵم بێ تۆ وڵاتێکه‌ بێ ئاڵایه‌

وه‌کوو له‌یلا بۆ مه‌جنوونێک زۆر شه‌یدایه‌

ئیتر بۆچی بێ باکانه‌ هه‌موو ڕۆژێک به‌جێم دێڵی

ئازیزه‌که‌م نه‌مده‌زانی چاو به‌ گریان ده‌مخه‌وێنی

ده‌ پێم بڵێ بێ تۆ گیانه‌ چۆن ڕۆژگارم به‌ سه‌ر به‌رم

ئیتر دڵم به‌ چی خۆش که‌م، ڕازه‌کانم بۆ کێ بڵێم

خۆشه‌ویستم کاتێک دڵمان دایه‌ ده‌ستی خۆشه‌ویستی

دڵنیا به‌ که‌ به‌ خواستی ئێمه‌ نه‌بوو، قه‌ده‌ر ویستی

هه‌موو ڕۆژێک له‌ دووری تۆ هاوار ئه‌که‌م، هاوار بۆ تۆ

ژینم ناوێ من به‌ بێ تۆ، سووتام، مردم له‌ دووری تۆ

هاوار گیانه‌ چی بکه‌م بێ تۆ، سووتام، مردم له‌ دووری تۆ

ئازیز مه‌ڕۆ ده‌ردی دووری گڕ به‌رده‌دا له‌ ده‌روونم

ڕۆژیک بڕواو تۆ نه‌بینم دڵنیا به‌ بێشک ئه‌مرم

هه‌موو رۆژێک له‌ دووری تۆ هاوار ئه‌که‌م، هاوار بۆ تۆ

ژینم ناوێ من به‌ بێ تۆ، سووتام، مردم له‌ دووری تۆ

ئاخر گیانه‌ ساڵانێکه‌ من به‌ عه‌شقی تۆ ئه‌ژیم

ڕۆژێک بڕواو تۆ نه‌بینم دڵنیا به‌ بێشک ئه‌مرم

شيعرى :فارق فەقی عەبدۆڵڵا

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by