کز و که‌له‌لاو، گرده نشینم
گه‌ر ڕۆژێ جارێ، باڵات نه‌بینم
چاو ڕه‌شێ گیان، مه‌گری
لێو جوانێ گیان مه‌گری
ناردومه بۆت بێنن
ده‌سره و گواره و هه‌وری
خودا بیزانێ، من هه‌ر به‌نده‌ی تۆم
من غولامه‌که‌ی، به‌ر ژێر سه‌نده‌ی تۆم
کۆرپه‌ی دڵه‌که‌ی من، باوه‌شی تۆی ده‌وێ
گڕوی لێ گرتووم، بۆم نانوێ شه‌وێ
کۆرپه‌ی دڵه‌که‌ی من، گریه و زار ئه‌کا
تۆ خۆت ده‌زانی، بۆچ هاوار ئه‌کا
داوای یاره‌که‌ی شه‌ده‌لار ئه‌کا
چاو مه‌ستێ گیان، مه‌گری
لێو ئاڵێ گیان، مه‌گری
ناردومه بۆت بێنن
شه‌ده و گواره و هه‌وری
ناردومه بۆ تۆبێ ده‌سڕه‌و گواره‌و هه‌وری