current location : Lyricf.com
/
Songs
/
چاوه ڕوانی بێ هوده [Chawi rwani be huda] lyrics
چاوه ڕوانی بێ هوده [Chawi rwani be huda] lyrics
turnover time:2024-11-05 18:17:10
چاوه ڕوانی بێ هوده [Chawi rwani be huda] lyrics

هه‌موو ڕۆژێ له‌به‌ر سه‌یری بتی ئه‌و به‌ژنو باڵایه‌

له‌سه‌ر ڕێیدا ده‌وه‌ستم من،هه‌تاکو ئاوی پێ دایه‌

به‌ دوو چاوێ که‌ شه‌وقی چاوه‌ڕوانی ئه‌یتروکێنێ

به‌ دوو چاوێ که‌ سڕڕی قوڵی لاوێتی ئه‌درکێنێ

سه‌رنجی ڕێ ئه‌ده‌م،ڕێگا،هه‌مو شێوه‌ی ئه‌وی تیایه‌

وه‌کو دنیا له‌ ناو جوانی ئه‌وا توا بێته‌وه‌ وایه‌

شنه‌ی با، باسی جوانی ئه‌و به‌گوێی مندا ئه‌چرپێنێ

هه‌موو ده‌ر که‌وتنی شۆخێ دڵی من دا ئه‌خورپێنێ

به‌ڵام خورپه‌ی ته‌واوی دڵ له‌گه‌ڵ هه‌نگاوی ئه‌ودایه‌

که‌ سه‌رتاپا له‌ ئاوازی به‌هه‌شتی خواوه‌ په‌یدایه‌

به‌ڵێ کاتێ که‌ ئه‌و ده‌ر که‌وت،ئیتر من بێ سه‌رو شوێنم

به‌ تیشکی خۆری جوانی ئه‌و،به‌ جارێ قوڵپ ئه‌دا خوێنم

وه‌کو چۆن نه‌ونه‌مامێ،گه‌رده‌لول ئه‌یبات و ئه‌یهێنێ

له‌شم مووچڕکی دڵداری وه‌ها ناخی ئه‌بزوێنێ

ئه‌حمه‌د هه‌ردی

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by