غەریبیتان فرمێسکێکە
لە چاو ئەکات ماڵئاوایی
لە دوریتە ژورەکەشم
تەنگەو پڕە لە تەنهای
من درەختی پایز نەبووم
ئێوەش گەڵا لە من بڕۆن
کام ڕەشەبا ئێوەی فراند
بەو زریانە وا خول ئەخۆن؟
قەدەر نەیهێشت بارانێ بین
لەگەڵ یەکدا گیان بسپێرین
وەکو ڕێگای مناڵیمان
هەنگاو بۆ لای یەک بژمێرین
چاوم لەڕێی چاوەروانی
دڵم لەڕێی گەڕانەوە
وەک شەونمی بەر مانگەشەو
بەدەم نیگای ئاسمانەوە!