چاوه‌ڕێی موژده‌ی نه‌سیمم تا له گوڵشه‌ن دێته‌وه
به‌ڵکه فه‌رمایش بکا گوڵ، بولبولم با بێته‌وه
وا وه‌عیدی به‌فری زستانی فیراقت که‌وته دڵ
مهر به بای وه‌عده‌ی ویساڵت کێوی دڵ ڕه‌ش بێته‌وه
میروه‌حه‌ی زوڵفت له ده‌وری ئاته‌شی ڕوت بێ،چلۆن
ئاگری عیشقت به ئاوی چاوی من ده‌کوژێته‌وه؟
سوچی دڵت بو که په‌روانه‌ی دڵم ڕوی کرده ڕوت
ئاگری وه‌سڵی شه‌م و په‌روانه شه‌و ده‌گڕێته‌وه
خه‌تت و موری زوڵف و خاڵت حوججه‌تی مڵکی دڵه
نه‌قشی ئه‌و مۆره به ئاوی ''خوڕخوڕه '' ناچێته‌وه
دڵ له ترسی چاوه‌که‌ت ڕوی کرده میحرابی برۆت
ئێسته بیستومه له چینی زوڵف جێی نابێته‌وه
کێوی هیجرت خسته سه‌ر شانی دڵم پێی خستووه
تا نه‌گا ده‌ستی به زوڵفت زه‌حمه‌ته هه‌ستێته‌وه
سه‌د که‌ڕه‌ت خستتمه گێژ و مه‌هله‌که‌ی به‌حری فیراق
ئاخری موژگانی قوللابت ده‌رم دێنێته‌وه
مه‌زره‌عه‌ی میهر و مه‌حه‌ببه‌ت توخمی وه‌سڵی شین نه‌کرد
گوڵ به شادی داده‌چێنم خاری غه‌م ده‌ڕوێته‌وه
خۆت ده‌زانی مودده‌تێکه گه‌ردی پا ماڵی جه‌فام
که‌ی وه‌کو نه‌قشی قه‌ده‌م سه‌ر ده‌نێمه ژێر پێته‌وه
دڵ ئه‌وا که‌وتۆته زیندانی غه‌مت قوربانتم
تایه‌کی زوڵفت بنێره به‌ڵکه بۆم ده‌ربێته‌وه
تۆ خودا تاکه‌ی له تاریکی شه‌وی هیجرانی تۆ
ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دابنیشم،ڕه‌ببی که‌ی ڕۆژ بێته‌وه
بێ ئیشاره‌ی حیکهتول عه‌ینی شیفات نایێ شیفام
خۆت ده‌زانی زامی دوری سه‌خته خۆش نابێته‌وه
فکری من چونکه ده‌قیقه عاشقی قه‌ددی ئه‌وه
م‌و له م‌و گیراوه چبکه‌م لێک جوێ نابێته‌وه
زه‌خمی دڵ بێ، مه‌رهه‌می وه‌سڵی، به ناسۆر که‌وتووه
ئه‌ی '' حه‌ریق '' باسی مه‌که تۆ خوا بڵا نه‌کولێته‌وه