چەك هەڵگری خاکێکم
دوژمن لەسەری زاڵە
من بوومەتە بێگانە و
بێگانە خاوەن ماڵە
گەر عومر بدا ماوە
ڕێبازی خەبات ئەگرم
شێرانە بەشەڕدێم و
پیاوانە ئەبێ بمرم
ئەی دوژمنی ماڵوێران
زۆر وەختە کە ئەم شێلی
گوم نابیت لە بەرچاوم
ناڕۆیت بەجێم بێڵی
هەرچی کە هەبوو بردت
چی ماوە هەڵی لووشی
ئەی گورگی زیان دیدە
بۆ هێندە دڕوتووشی
گەر بمدەنە بەرگولە
ئەم ڕێگەیە ڕێگامە
لابردنی تاڵانکەر
ئەستاندنی بڕوامە
خوێناوی لەشی خەلکە
بابۆڵەی دەسی ڕۆڵەت
ئەی لاوی شەهیدی کورد
ئەستێنین هەق و تۆڵەت
ئەم ڕێگە کە گرتوومە
دواڕۆژی لەلام ڕوونە
یا سەرکەوتنی کوردە
یا مەرگ و تێداچوونە