current location : Lyricf.com
/
Songs
/
Bul Buli Bal Shkaw [Transliteration]
Bul Buli Bal Shkaw [Transliteration]
turnover time:2024-12-27 16:10:13
Bul Buli Bal Shkaw [Transliteration]

بولبولی باڵشکاوی وەختی گوڵم

هەر شەپۆلان دەدا دڵی لەکوڵم

( کوردی بەندیی بەیانی نەورۆزم )

( گڕی گرتووە دەروونی پڕسۆزم )

موغی بێ ئاگری شەوی یەڵدام

چاوەڕێی چارەنووسی ناپەیدام

کەوی بێدەنگی نەوبەهارانم

گوڵی بێڕەنگی چاو لەبارانم

کونجی جێژوانی چۆڵ و خامۆشم

سێبەری نازەنینی ڕەشپۆشم

( دەستی بەربووی کچی گەڕی شاییم )

( هەستی خنکاوی لاوی سەوداییم )

کێلی گۆڕی شەهیدی گومناوم

تاکە داری کڕووزی بێ ئاوم

دەفتەری شیعری شاعیری ڕووتم

شەمی سەرگۆڕ و داری تابووتم

کونی گیراوی کۆنە شمشاڵم

خەونی ئاڵۆز و خاتیرەی تاڵم

( ژیلەمۆی ئاگری بەیانانم )

( باوکی فرمێسکم و کوڕی ژانم )

( باڵە سووتاوەکانی پەروانەم )

( شوشە بادەی بەتاڵی مەیخانەم )

چڵەڕێحانی دوورە دێراوم

سازی ناسازی هەڵپەسێراوم

تکە ئاونگی سەر گەڵای زەردم

خەستە و دەردەداری چی دەردم

ئاخرین تیشکی خۆری پایزم

شاعیری پیری تووڕە و زیزم

چۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من چیم

خۆم گومانم هەیە کە هەم یا نیم

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Maryam Ebrahimpour
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:Folk
Maryam Ebrahimpour
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved