current location : Lyricf.com
/
Songs
/
Broken Glass [Kurdish [Sorani] translation]
Broken Glass [Kurdish [Sorani] translation]
turnover time:2024-10-05 14:28:56
Broken Glass [Kurdish [Sorani] translation]

[کۆپلەی ١]

لەسەر شەقامێکی سەرەکیم پڕە لە گڵۆپی سوور

تا ئێستە زۆر شەوی درێژم لەدەست خۆم داوە و

هەستم کردووە بەو وشانەی کە وەکو چەقۆ ئەتبڕن

ئەزانم بەڵێ ئەزانم ئەم خەڵکە دەست ئەکەن

بە وتنی هەر شتێک کە ئەیانەوێت

ئەزانم ئەم خەڵکە دەست ئەکەن

(... بە وتنی هەر شتێک کە بیانەوێت (بیانەوێ بیانەوێت

[پێش-کۆرس]

بەس من هەست بە گۆڕانەکە ئەکەم

ئەتوانم تامی بکەم (گۆڕانەکە)، من لە جوڵەدام و

هیچ لەدەستی نادەم

دەمێکە بە وریایی ئاگام لێیە

بەس ئیتر لەمە زیاتر چاوەڕێ ناکەم

نا ئیتر لەمە زیاتر نا

[کۆرس]

دەست ئەکەم بەسەما لەسەر شوشەی شکاو

لەسەر شوشەی شکاو

وا ئەکەم سەقفەکە بکەوێتە خوارەوە

سەقفەکە ئەهێنمە خوارەوە

ئینجا چییە؟ با چەقۆ بە پشتمەوە بێت

با بەسترابێتمەوە بەهێڵی شەمەندەفەرەوە، خۆ چییە؟

سەما ئەکەم لەسەر شوشەی شکاو

ئەوەتا دەست پێ ئەکەم، ئێستە دەست پێ ئەکەم

... بەڵێ ئەوە دەست پێ ئەکەم

... ئەوە دەست پێ ئەکەم

[کۆپلەی ٢]

گرەو لەسەر گیانی خۆم و ترپەی دڵم ئەکەم

کاتێک هەموو ئەگەرەکان لەسەریەک هەڵچنراون

وەکو خشتەکانی چواردەری پێم

تۆش ئەزانی بەڵێ ئەزانی ئەمە زیاترە لەوەی

زیاترە لەوەی تەنیا لەبەر من بێت

تۆش ئەزانی کە شایەنیەتی

بەڵێ بەڵێ، هێشتا بڕوام وایە

[کۆرس]

دەست ئەکەم بەسەما لەسەر شوشەی شکاو

لەسەر شوشەی شکاو

وا ئەکەم سەقفەکە بکەوێتە خوارەوە

سەقفەکە ئەهێنمە خوارەوە

ئینجا چییە؟ با چەقۆ بە پشتمەوە بێت

با بەسترابێتمەوە بەهێڵی شەمەندەفەرەوە، خۆ چییە؟

سەما ئەکەم لەسەر شوشەی شکاو

ئەوەتا دەست پێ ئەکەم، ئێستە دەست پێ ئەکەم

... بەڵێ ئەوە دەست پێ ئەکەم

... ئەوە دەست پێ ئەکەم

[پرد]

ئەگەر فرێ بدرێمە لایەکی ترەوە، ئەزیز من هێشتا ئەژیم

چونکە خۆت ئەزانی من جەنگاوەرێکم

با فرێ بدرێمە لایەکی ترەوە، ئەزیز من بە جۆشم

چونکە خۆت ئەزانی من کەسێکم زیندوو ئەمێنم

ئەگەر فرێ بدرێمە لایەکی ترەوە، ئەزیز من هێشتا ئەژیم

چونکە خۆت ئەزانی من جەنگاوەرێکم

(با بدرێمە لایەکی ترەوە، ئەزیز من بە جۆشم (بە جۆش

[کۆرس]

دەست ئەکەم بەسەما لەسەر شوشەی شکاو

لەسەر شوشەی شکاو

وا ئەکەم سەقفەکە بکەوێتە خوارەوە

سەقفەکە ئەهێنمە خوارەوە

ئینجا چییە؟ با چەقۆ بە پشتمەوە بێت

با بەسترابێتمەوە بەهێڵی شەمەندەفەرەوە، خۆ چییە؟

سەما ئەکەم لەسەر شوشەی شکاو

ئەوەتا دەست پێ ئەکەم، ئێستە دەست پێ ئەکەم

... بەڵێ ئەوە دەست پێ ئەکەم

... ئەوە دەست پێ ئەکەم

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by