ئەرێ دەوڵە زوڕنایە ئامان چەپڵە ڕێزانە
ئەرێ بەزمی شادییە وئەمان چۆپی كێشانە
بۆی دێنم بۆی دێنم، بۆی دێنم لە بۆکانێ
ئەگەر لێرە گیر نەیێ، دەچمە ئەوپەڕ دونیایێ
ئەرێ بەرگی ڕەنگاو ڕەنگ ئامان کیژی سەربانان
ئەری دەکێشێ نیگای ئامان لاوی کۆڵانان
بۆی دێنم بۆی دێنم، بۆی دێنم لە بۆکانێ
ئەگەر لێرە گیر نەیێ، دەچمە ئەوپەڕ دونیایێ
ئەرێ دەنگی زەماوەن، ئامان ئەتۆم دێتە گوێ
ئەرێ کوانێ پەیمانت، ئامان کوانێ وای لە کوێ؟
بۆی دێنم بۆی دێنم، بۆی دێنم لە بۆرسایێ
ئەگەر لێرە گێر نەکەوێ، دەچمە ئەوپەڕ دونیایێ
ئەرێ کوانێ مەیلەکەی، ئامان جاری جارانت
ئەرێ کوانێ هاتوچۆی، ئامان ئیشارەکانت
بۆی دێنم بۆی دێنم، بۆی دێنم لە بۆکانێ
ئەگەر لێرە گیر نەیێ، دەچمە ئەوپەڕ دونیایێ
ئەرێ قەولی ئەو ڕۆژەی، ئامان سەما و شادییە
ئەری بەمنت دابوو، بۆچی لە بیرت نییە؟
بۆ دێنم بۆی دێنم، بۆی دێنم کراسی حەریر
توخوا مەردو مەردانە، دەست بەردە لە کابرای پیر