بۆچی هاتی، تا بزانی کە من چۆنم
هاتووی دوو دڵ گوایە ڕاگۆڕەکەی کۆنم
بۆچێ هاتووی لەم غوربەتە چیت لێم ئەوێ؟!
هاتووی ڕاڕای، کەسێکی ترم خۆشئەوێ
لێم دووربە تۆ، شەونمێ بووی گوڵت جێهێشت
فرمێسک و خوێنی زۆریشت بەچاوم ڕشت
ئەوەی جارێ دڕکی ئەشقی بەدڵداچێ
بەلای هەموو گوڵە جوانیشیدا ناچێ
بۆچێ هاتووی تا زامی کۆن بکولێتەوە
هاتووی دیسان دڵ لە تاوت بتلێتەوە
دوو بەهارە لە تۆ ونم، لە من ونی
دوو بەهارە بێتۆمە، دوو بەهارە بێ منی