current location : Lyricf.com
/
Songs
/
Bo Kurdistan [Arabic translation]
Bo Kurdistan [Arabic translation]
turnover time:2024-11-14 17:06:54
Bo Kurdistan [Arabic translation]

ئه‌م خاکه‌‌ جوانه‌‌ .. بۆ من ژیانه‌‌

ڕۆح و گیانم به‌‌ فیدای کوردستانه‌‌

چاوی هه‌‌مووانه‌ ‌.. هیوای دڵانه‌‌

چه‌‌ند شیرینه‌‌ بووکی جوانی جیهانه‌‌

لانه‌ی ئه‌‌وینم .. سه‌‌رچاوه‌ی ژینم

کوردستان هه‌‌ر تۆی .. چاره‌ی برینم

تۆ شادی و ئازادی و مایه‌ی سه‌‌رفرازیم

من بۆ تۆ به‌‌ ڕۆحم هه‌‌ر ئاماده‌‌ و ڕازیم

ئه‌ی کوردستانم .. هه‌‌ناسه‌‌م، گیانم

من تۆم نه‌‌بێ ئاواره‌‌ و په‌‌رێشانم

نووری چاوانم .. دایکم، باوانم

ڕۆژێ دوور له‌‌ تۆ هه‌‌ڵناکه‌‌م، ناتوانم

تۆ گوڕ و تینم .. خه‌‌ونی شیرینم

کوێراییم دادێ .. دوور بم نه‌‌تبینم

تۆ شادی و ئازادی و مایه‌ی سه‌‌رفرازیم

من بۆ تۆ به‌‌ ڕۆحم هه‌‌ر ئاماده‌‌ و ڕازیم

تۆ شادی و ئازادی و مایه‌ی سه‌‌رفرازیم

من بۆ تۆ به‌‌ ڕۆحم هه‌‌ر ئاماده‌‌ و ڕازیم

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by