current location : Lyricf.com
/
/
بمبەخشە [Bmbaxsha] lyrics
بمبەخشە [Bmbaxsha] lyrics
turnover time:2024-10-06 09:45:02
بمبەخشە [Bmbaxsha] lyrics

ھەر کەس گوێی گرت لە ئاھم

زانی کە چەند گوناھم

دە تۆش دڵت گەورە بێ

ببەخشە ببەخشە گوناھم

ژینم بە تۆ پێشکەشە

بە تۆ ھیوای من گەشە

ھەڵەی من بوو ئەزانم

گوناھم ببەخشە گوناھم

بمبەخشە تۆ بمبەخشە

تۆ ببەخشە گوناھم

وا بزانە ڕێبوارێ بووم

پەنام ھێنا بۆ ھەوارت

ڕێگە ون بووم دڵ ماندو بووم

ڕەحمێ بکە بە ھەژارت

وا بزانە من کەشتی بووم

لە ناو دەریادا ون بووم

ئەخولامەوە بە تەنھایی

تۆی کەناری ئارەزووم

بێ تۆ ھیوام ئەخنکێت، گوناھم

دڵم خستوەتە ژێر پێت، گوناھم

من ئاشقێک بووم سەرشێت، گوناھم

نەمزانی چۆن بێمە سەر ڕێت، گوناھم

بمبەخشە تۆ بمبەخشە

تۆ ببەخشە گوناھم

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by