هەموو ڕۆژێ توشی دەبووم، لە قوشبنێکی پشتەوەدا
کرێی نەفەرێک پاسی، توند توند لە مشتیدا
چاوانی تێرخەو نەبووی، بریقەی دەدا
بیزانیبا لێی دەنواڕم، سەری دادەگرت لە شەرمدا
ئەوەندەی دەمزانی، نە باوکی مابوو نە دایکەکەی
لە مەکتەب دەرکراو، بۆ ئیش ناردبوی خوشکە گەورەکەی
کەس نەیدەزانی بە رێگاوە چی خەون و خەیاڵ دەیبرد
لەناکاو بەخەبەر دەهات، زەردەخەنەیەکی بۆ دەکرد
کیژێکی قشتۆکە، ئاڵۆسکاو بوو پرچەکانی
پێخاوس دەلەرزی.. دەلەرزی دەستەکانی
بووە مەراقم، چەند ڕۆژێ نەمدەبینی لە وێستەگەدا
ئەوانەی دەیانناسی دەیانزانی، باوەڕم نەکرد سەرەتا
خەیاڵی بردبویەوە لەناو بەرگی ئیشی شینیدا
کە لە کارگە نییە، بەڵکو وا لە ناو باخچەی مەکتەبێکدا
لەو غافڵانەدا مەکینە دەقرتێنێ هەردوو دەستی
کۆرپەکەم ئاوها دابوی باجی خەیاڵی ناسکی
زەردەخەنەیەک مابۆوە لە کەناری لێوەکانیدا
کیژۆڵەی وردیلە، ڕووحی بەخشی لە یەکەم بەهاریدا
کچۆڵەیەکی وردیلە، باڵندەیەکی قشتۆکە
لە باوەشی مردندا ئەلەرزێ ئەلەرزێ ئەلەرزێ دەستەکانی