بگەڕێوە دەستم دەیە
ئەو شێتەت نەناسیوە هێستاش کێیە
نە بێ وەفایە نە هاوڕێی نیوەی ڕێیە
کێیە ئەوەی کلیلی دڵی تۆی پێیە
کێیە ئێستا لەگەڵت دەخەوێت و
هەموو شەوێ دموچاوت ماچ دەکا
کێیە کە ئەتبینێت دڵی ئەکەوێت و
له خۆشەویستیت بۆ خەڵک باس دەکا
کێ قسەی دڵت دەزانێ
کەس وەک من لێ شارەزا نێ
توڕە با ئاشتم دەکردەوە
لە سەر سینگم ئارامم دەکردەوە
من ئەوەی هەمبوو دامنا
کە یەکتر لە دڵ لا نەدەین
شەڕی دنیام کرد لەبەر تۆ
پەیمان وابوو چۆک دانەدەین
تۆ ڕۆیشتی و بێ وەفاییت کرد
منت لە ژیانت دەرکرد
ئێستاش ڕازیم بە گەڕانەوەت
بۆ یەک چرکه ئاوڕدانەوەت