دوێنێ شەو خەونم پێوە بینیت
زۆر بیرم دەکردی دایە
وەکو هەمیشە لە ئامێزت گرتبووم
چاوانت فرمێسکیان لێ دەتکا
منیش فرمێسکەکانم بۆ دەسڕیتەوە دایە
ئاوێنەکان وردوخاش لەو ناوە
دەستەکانم خەڵتان بوون لە خوێن
دە وەرە تەنیشتم،تەنیشتم بگرە دایە
دوو پۆلیس ئەملاولامیان گرتووە
دەستەکانیشم لە کەلەپچەدان
بمدۆزەرەوە، من بدۆزەرەوە دایە
دوێنێ شەو خەونم پێوە بینیت
زۆر بیرم دەکردی دایە
ئەوە من بووم لە چاوانت دەتکام
بەسەر سنگتدا کەوتمە خوارێ
گیانە بڵێ، خۆ ئازارم نەدای دایە؟