هەڵم بگرن لەنگەر لەنگەر
بمبەن بۆ ماڵی بە نۆکەر
شینم بۆ بکەن شەدە بە سەر
ئەی بەناز، بەناز بەناز
چاوباز گیان مەمکوژە بە ناز
هەڵم بگرن بە سێ و دوو
بمبەن بۆ گەڕەکی ژووروو
شینم بۆ بکەن، مل بە مووروو
ئەی بەناز، بەناز بەناز
چاوجوان گیان مەمکوژە بە ناز
هەڵم بگرن بە سێ و چوار
بمبەن بۆ گەڕەکی لای خوار
شینم بۆ بکەن ناسک و نازدار
ئەی بەناز، بەناز بەناز
چاوجوان گیان مەمکوژە بە ناز
هەڵم گرن بە سێ و بە شەش
هەی باڵم بگرن بێگەرد، بێغەش
شینم بۆ بکەن دەستەی چاوڕەش
هەی بەناز، ئۆف بەناز، بەناز بەناز
چاوجوان گیان مەمکوژە بە ناز
هەڵم گرن بە بێ قسوور
بمبەن بۆ گەڕەکی لای ژوور
دەی شینم بۆ بکەن مل بە موور
هەی بەناز، ئۆف بەناز
هەڵم بگرن بە بەر ژاڵان
بمبەن بۆ ژوورووی لای ماڵان
شینم بۆ بکەن دەی چاوکاڵان
دەی شینم بۆ بکەن مل بە موور
هەی بەناز، ئۆف بەناز
هەڵم بگرن بەبێ تەگبیر
دەی دەی دەستەی جوان لەگەڵ پیر
ئەم من بازم، مردم بێ نچیر
دەی شینم بۆ بکەن مل بە موور
هەی بەناز، ئۆف بەناز