بێنه پێش چاو،که هه‌موومان
له ئاشتیدا بژین، گشتی یه‌کسه‌ر
ڕه‌نگه بڵێی خه‌یاڵات ده‌که‌م
به‌ڵام هه‌ر من نیم که وا ده‌ڵێم
به هیوام تۆش ڕۆژانێ بێ
تۆش ڕۆژانێ بێیته کۆڕمان
دونیاش گه‌ش، دونیاش یه‌کسان
بێنه پێش چاو موڵک نه‌بێ
سه‌د بریا تۆش ئه‌تسه‌لماند
پۆشته و خاوێن گشت بێینه ده‌ر
به‌شه‌ر هه‌موو برا بووان
بێنه پێش چاو ڕۆژانێ بێ
هه‌مووان هه‌موو شتیان ببێ
ئاسانه گه‌ر تێفکری
هیچی موڵکی هیچ که‌س نه‌بێ
بێنه پێش چاو،که هه‌موومان
هه‌ر بۆ ئه‌مڕۆ بژین، گشتی یه‌کسه‌ر
سنووره‌کان هه‌ر نه‌مێنن
کوشتار نه‌بێ ،بڕین نه‌بێ
بیرکه‌ره‌وه، ئایین نه‌بێ
جه‌هه‌نم و به‌هه‌شت نه‌بێ
سه‌رسه‌ریشمان هه‌تا بڕوێ
غه‌یری ئاسمان چیتر نه‌بێ
جۆن لینۆن