ئه‌رێ ئه‌ی به زولف و ڕوخسار سه‌نه‌می چین ماهی تابم
ده‌مه‌که و خه‌نده‌که و نیگاهت نمه‌ک و مه‌زه‌ی شه‌رابم
من له‌به‌ر نیگاهت بمرم، تۆ سه‌ری غه‌مزه‌که‌ی جه‌لابم
بڵێ پێم گوڵه‌که‌ی به‌هاری له تۆ تا به که‌ی جودا بم؟
وه‌ره‌وه، به شه‌رتی جاران، ڕۆژی سه‌د جارت فیدا بم
له وێرانه‌ی دڵی شێواوم شیوه‌ن و واوه‌یلایه و ڕۆڕۆ
ئاورێک به‌ربۆته هه‌ناوم دێته ده‌ر له هه‌ناسه‌م بۆ سۆ
بوومه ئه‌فسانه‌ی وڵاتان: شار به شار، ماڵ به ماڵ، کۆ به کۆ
خاڵی چاوت، گۆشه‌ی ئه‌برۆ، دوو دینیان کردم له‌سه‌ر تۆ
یا بمکه پیری مه‌یخانه، یا موریدی خانه‌قا بم
تۆ مه‌له‌ک و فریشته و په‌ری، گوڵدهم و گوڵبه‌ر و دڵبه‌ری
لالهڕهنگ و فه‌ڕه‌نگی چینی، شۆخ و شه‌نگی، خه‌تا و به‌ڕبه‌ڕی
نازک و نازه‌نین و شیرین، ئاوێنهڕۆژ، ڕه‌نگ ئاگری
له‌نێو مه‌نزه‌ره‌ی دووده‌ری خۆشه سه‌یری مه‌وجی به‌حری
وه‌ره سه‌ر چاوم عه‌زیزم، چی ده‌که‌ی له دڵه‌ی که‌بابم؟
ئه‌و شۆخه به تای زولفانی زنجیری کردم دێوانه
ڕووحمه، ڕووحی کێشاوم! ڕووح نییه له ڕووح بێگانه
ئاشکار و دیار و مه‌خفی، دوور نییه، نه‌زدیکه جیرانه
غه‌ره‌زم چونکه په‌نهانه وه‌ڕه‌زم له‌و جیسم و جانه
مه‌ره‌زم مه‌رگی ده‌رمانه، هه‌ر ئه‌زم بۆ خۆم حیجابم
عاشق وا ده‌بێ، به هه‌موو ده‌م چاو پڕ ئاو، دڵ پڕ ئاو و مه‌حزوون
پێی هه‌وای بشکێ، پێی نه‌مێنێ غه‌یری هوو له ده‌روون و بیروون
خاکی ڕێی دڵبه‌ری وه بزانێ سورمه‌یه بۆ چاوی پڕخوون
سه‌گه‌که‌ی ڕێبازی له‌یلێ وه‌ره سه‌ر دوو چاوی مه‌جنوون
دونیا‌م ئه‌و ڕۆژه لێ ڕوونه خاکی به‌رپێی ئاشنا بم
ڕووحه‌که‌م ڕووی خۆت بنوێنه، تا به که‌ی کوشته‌ی نازت بم؟
ده‌مه‌که‌ت به تهکهڵوم بێنه، تا نه‌مردووم هه‌مڕازت بم
جارێک به که‌ره‌م بمدوێنه من فدای ده‌نگ و ئاوازت بم
مه‌یلی ئه‌برۆی تۆ قه‌د نانێم غه‌مزه‌ده‌ی چاوه‌که‌ی بازت بم
من که هات و قیبله‌م گۆڕی، یا خوا کافر بێ جه‌لابم!