هەر ئەمنم ئەو کەسەی ژینی بۆ تۆ داوە
حەز لە کەس ناکەم تا تاکوو دونیا ماوه
هەر تۆی قسەی عیشقم، توخوا مەمخە لاوە
توخوا مەمخە لاوە، جەرگم سووتاوە
هەر تۆی قسەی عیشقم، بەدڵ دەتپەرستم
هەر ئەتۆی تەکیەگاهی، شیعر و هەڵبەستم
بەیادی دوو چاوت، بەخودای بێ مەی مەستم
بەخودای بێ مەی مەستم، تۆی قسەی عیشقم