نازدار و نازه‌نینی، ئه‌ی دۆستی کوردستانی
کاتێ چاوت هه‌ڵدێنی، ئه‌ڵێی بازی تهڕلانی
تاوێ به ناز ئه‌مکوژی، ساتێ بۆم په‌شیمانی
ڕامه‌که ئهتلاوێنم، که‌وێکی بۆت ئه‌خوێنم
بۆ خه‌نه‌ی سه‌ر پهنجانت، حه‌یفه بڕژێنی خوێنم
له موڵکی عیشقۆ هاتم، ڕێم که‌وته ئه‌م وڵاته
ڕێبواری ئه‌و ڕێگایه‌م، سه‌رم لانه‌ی سهوداته
من سه‌رم لێ شێواوه، ته‌نیا ده‌ردم ههواته
به هیوای تۆوه هاتم، وای لێهات کاره‌ساتم
ئهنگوستنمای جه‌هانم، کوشته‌ی تیری وه‌فاتم
وه‌ک مه‌وجی سه‌رگه‌ردانم، ده‌ستکردی ده‌ست تۆفانم
ئه‌گه‌ر تۆفان نه‌مێنێ، مهحوه بێ‌تۆ نیشانم
دڵشکاو، سه‌ر شکاو، بازیچه‌ی ده‌ست تۆفانم
تاوێک گوڵ، تاوێک یارم، به ده‌س کیژه و هه‌ژارم
ئه‌بێ دایم بجوڵێم، تا بمێنێ ئاسارم
وتیان ڕێگات هه‌ورازه، هووشیاربه خۆت مهبازه
به‌ڵام ده‌سه‌ڵات کوانێ، دڵم هه‌ر تۆی نیازه
وتم گوێ به که‌س ناده‌م، یارم عاشق نه‌وازه
یارم دڵ مومتازه، په‌رۆشی دڵ نه‌وازه
چونکه میهر و قه‌هری دۆست، بۆ دولبه‌ران موجازه