بـارگـه‌ی خه‌مم هه‌ڵگرت و هاتمه‌وه بۆ شاره‌كه‌م
هـاتـم بـه‌ره‌و دیـاری شـه‌نگی كه‌س و كاره‌كه‌م
بۆ بـاوه‌شی بـه سۆزی دایكه دڵ سووتاوه‌كه‌م
تاكوو بـزانێ چـه‌نده بـه سـۆییه ئـازاره‌كـه‌م
هـاتم وەکوو شـه‌ماڵێك چـڵ و گەڵا بـدوێنم
پایـیزی غـه‌ریـبـی دڵ بـه جـارێ هه‌ڵـوه‌رێنم
كه من نمه‌ی باران بم ئێوه‌ش ئاوینه‌ی باخمن
هه‌رچه‌نده لێتان دوور بم هه‌نسك و ئاهی ناخمن
دڵـم پرسه خـانه‌یه سـه‌رم بـه‌فـری زسـتـانه
هه‌مـیـشه خـه‌م لـه چـاومــه بـاڵاتریـن میوانه
وه‌ك بـاڵنـده‌ی لانه‌واز تـه‌ره‌و بێ نـاو نـیشانم
چه‌ند شیرینه كه ده‌ڵێم من خه‌ڵكی كوردستان‌م