current location : Lyricf.com
/
/
بەردەنووسێک [Bardanusek] [Kurdish [Kurmanji] translation]
بەردەنووسێک [Bardanusek] [Kurdish [Kurmanji] translation]
turnover time:2024-07-01 05:59:18
بەردەنووسێک [Bardanusek] [Kurdish [Kurmanji] translation]

ەسەر کێلی گڵکۆی گەورەکچێک ھەڵکەنراوە

لە خاکی گڵکۆما ئەی گۆڕستان گەڕ

ئاخێک بنێژە؛

بە کێلی مەڕمەڕما فرمێسکێکی تەڕ

لە چاو بڕێژە!

لە دنیای ڕووناکتا منیش گیانێ بووم

لە لەشی جوانا؛

وێنەی پەپوولەیەک ئەھاتم، ئەچووم

بە ناو گوڵانا!

کۆشی گەرمی دایک جێگای نازم بوو،

گیان بووم لای باوک؛

ناوبانگی چاوڕەشی ڕشتەی ڕازم بوو،

بووبوو بە لاوک؛

بەڵام ئاخ کە ناڵەی لاوکی لاوان

زوو مەستی کردم،

بە ڕێی عەشقی پاکا نام مل و تاوان

بۆ لاڕێی بردم!

لاوێکی نامەردم تووش ھات لە ڕێما،

بە سوێن و پەیمان،

وەک ڕەشمار پەپکەی خوارد، نوست لە ناو جێما؛

ئابڕوومی تکان!...

پاش ئەوەی ماری پیس زەھری خۆی ڕژان،

کشایەوە کون؛

ھۆی شەرمی لە باوکم کرد بە مایەی ژان

کەتن کەری ون...

ڕووی نیازی زەردی دایک و باوک و خۆم

بێ سوود کەوتە گەڕ،

خۆیشی چەشنی باوکی تفی ھەڵدا بۆم،

گوێی لێ کردین کەڕ!

ئەو کوڕ بوو، سەرەڕای ئەوەش دەستدار بوو،

بە دەستووری گەل

ناپاکیی کردەوەی دوور لە پرسیار بوو،

بەڵام، ئاخ ئەجەل!

منی «کچ» مامزی بەندیخانەی ژین:

سزای تاوانم،

بە دەستی باوکی خۆم چووم بە سەربڕین!

پرچی پەخشانم،

تلا لە خوێنەوە و کەوتە سەر چاوم،

ئیتر نەمبینی:

لە جەرگی باوکما سەری بڕاوم

چۆن بوو برینی؟

یان دایکی دڵسۆزم وێرای بە بێ شەرم

بۆ جوانەمەرگی

وەک دایکان شیوەنێک بگێڕێ بە گەرم؛

ڕەش کا بۆی بەرگی؟

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Abdulla Goran
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:Poetry
  • Wiki:https://en.m.wikipedia.org/wiki/Abdulla_Goran
Abdulla Goran
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved