بەڵێن بدە،
كه تاریكیم بۆ رانهخهیت
به‌ڵێن بده،
كه شەخته به‌ند ناكەیته به‌ر پێم
منیش به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌م
دان به رابردووما بنێم
پێش چاوی تۆ
له په‌رداخی وه‌نه‌وشه‌یی
چاوی ترم پێك هه‌ڵداوه
پێش نامه‌ی تۆ،
قژی گه‌لێك نامه‌ی ترم داهێناوه
پێش سنگی تۆ،
زۆر سنگی تر چەپکە گووڵی،
تەزووی سوریان
بۆ چنیووم
پێش ژوانی تۆ،
زۆر ژوانی تر رێگای دووریان پێ بریوم
شاعرێك بووم،
گه‌رووی وشكم
به دوای قومێك ئاوا وێل بوو
بۆ بارانی هه‌ر ئاسمانێك نوشتامه‌وه،
ئاوی لێل بوو
گه‌ر ئه‌ته‌وێ
خوێنی ده‌ماری شعرم بیت
داستانێك بیت بێ كۆتایی
گه‌ر ئه‌ته‌وێ
خۆشه‌ویستیت
به دوای دا نێت، ماچی زه‌ردی مالئاوایی
به‌لێن بده،
هه‌ناسه‌م بیت، سێبه‌رم بیت، بارانم بیت
تاكو منیش شانۆی كۆنم جێ بهێلم ده‌مامكی رووم فرێ بده‌م،
دوو بالی پڕ خۆشه‌ویستیم
له گه‌ردنت گرێ ده‌م
عەبدووڵڵا پەشێو