ئەمڕۆش بێ لە خۆشویستنی تۆ
هیچ شتێکی کەم نەکردووە
تەلەفۆنەکەم هەر جەڕەسی لێ ئەدا
وازبێنە سەیرم
نەکرد ئەمڕۆ
نە ڕۆژنامەم خوێندۆتەوە نە هیچ هەواڵێک
دەردەکانم لە خۆم قەدەغە کردووە ئەمڕۆ، بوو بە چەند ماچ
بڕوا ناکەی
ئەمڕۆ ئەشقەکەمم حساب کرد
دوێنێ بوو بە ۳ مانگی ڕێکو یەک ڕۆژ
لەوانەیە گەورەترین ئاشقی ئەم دونیایە بم
ئەتوانم لە باوەشتدا ۱٠٠ ساڵ ۱٠٠٠ ساڵ بمێنمەوە
من لەیلاو مەجنون
یا فەرهاد یا ئەسڵی و
کەرەم نازانم بەڵام
بە چاو داخراوی ئەتوانم بەغداد بدۆزمەوە