current location : Lyricf.com
/
Songs
/
بێره‌وه گوڵه گیان [Bêrewe Gule Giyan] lyrics
بێره‌وه گوڵه گیان [Bêrewe Gule Giyan] lyrics
turnover time:2024-12-27 16:50:08
بێره‌وه گوڵه گیان [Bêrewe Gule Giyan] lyrics

ئای کێ بێ بانگ و هاوار و په‌یام،

بگه‌یه‌نێته‌ گوێی گۆڕه‌که‌ی خه‌یام،

بڵێ سه‌رشێت کوشته‌ی گڕی ته‌ڕ،

گه‌ر تێتا مابێ هه‌ندێک نرخ و فه‌ڕ،

له‌سه‌ر بای شوشه‌که‌ی شکان،

له‌گه‌ڵ یه‌زدانا کردت به‌ زۆران،

هه‌ڵسته‌ وا به‌ره‌و ئه‌م ناوه‌ هه‌ڵتوتێ،

نه‌ک شوشه‌ شکا وا ڕه‌ز ئه‌سووتێ،

ئه‌و سیلسیله وا موشکی خه‌تا ناوی براوه،

پڕ پێچ و شکه‌ن، خه‌م به خه‌م و حه‌ڵقه کراوه،

بێره‌وه گوڵه گیان، ئارامی دڵ و گیان،

بۆچی به‌جێتهێشتووم وه‌ره‌وه بۆ جێژوان،

قوربانی وه‌فاتم تا ماوه حه‌یاتم،

قوربانی وه‌فاتم هه‌ر خۆم به‌ته‌ماتم،

لاولاوێکه که له‌و لاوه ، به ئه‌م لاوه کشاوه،

یا یاسه‌مه‌نی خاوه، به ڕووی ڕۆژه ڕواوه،

بێره‌وه گوڵه گیان، ئارامی دڵ و گیان،

بۆچی به‌جێتهێشتووم وه‌ره‌وه بۆ جێژوان،

قوربانی وه‌فاتم تا ماوه حه‌یاتم،

قوربانی وه‌فاتم هه‌ر خۆم به‌ته‌ماتم،

یا دووکه‌ڵی جه‌سته‌ی منه، به‌و شه‌معه سووتاوه،

یا هه‌وری سیاتاره، که مانیع له هه‌تاوه،

بێره‌وه گوڵه گیان، ئارامی دڵ و گیان،

بۆچی به‌جێتهێشتووم وه‌ره‌وه بۆ جێژوان،

قوربانی وه‌فاتم تا ماوه حه‌یاتم،

قوربانی وه‌فاتم هه‌ر خۆم به‌ته‌ماتم،

داوێکه له ڕووی دانه‌ی خاڵته نراوه،

زنجیره له پێ مه‌یلی ئه‌و ڕووته نراوه،

بێره‌وه گوڵه گیان، ئارامی دڵ و گیان،

بۆچی به‌جێتهێشتووم وه‌ره‌وه‌ بۆ جێژوان،

قوربانی وه‌فاتم تا ماوه حه‌یاتم،

قوربانی وه‌فاتم هه‌ر خۆم به‌ته‌ماتم.

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Necmedîn Xulamî
  • Languages:Kurdish (Sorani)
Necmedîn Xulamî
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved