current location : Lyricf.com
/
Songs
/
ئازیزەکەم [Azizakam] [Persian translation]
ئازیزەکەم [Azizakam] [Persian translation]
turnover time:2024-11-07 10:40:41
ئازیزەکەم [Azizakam] [Persian translation]

نازدارەکەم، دوێشەو خەوتم، هاتیتە خەیاڵی باوەشم

هاتیت و جیهان یەکسەر ڕوون بوو، بووە دوو چاوانی گەشم

هاتیت و هەناسەکەت هێنا، تێکەڵ بووە هەناسەکەم

دەتگوت هەمووی وادی هاتووە و هەرچی ئاوات و تاسەکەم

دەستت گرتم، دەستم گرتیت، دونیا بووبە میوانی من

ئەو کاتەی تۆ بە ڕۆحی خۆت یەکسەر هاتیت بۆ ژوانی من

سینگت کردە سەر لێوی من، سەرم دانا لەسەر باسکت

ئارام، ئارام گوێم ڕادەگرت لە زەمزەمەی وشەی ناسکت

ماچت کردم، نەمدەزانی کە ئەم گوڵە نازم دەکات

فێری نەغمەی ئەوینداری و بەستەی سۆز و سازم دەکات

خۆشەویستم، دوێنێ شەوێ هاتیتە خەیاڵ و خەو من

ڕووناکت کرد تاریکایی ئاسمانی نیوەشەوی من

تا بەربەیان لەگەڵ تۆ بووم، نەوید بەخشی ژیانم بوویت

ئەگەر بتزانیبا ئازیز هەمیشە رۆح و گیانم بوویت

ئێستا هەڵساوم لەو خەونە بەڵام هەروا لەبەر چاومیت

تۆ خەونیت، تۆ ڕاستیت، ئارامی ناخ و هەناومیت

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by