current location : Lyricf.com
/
Songs
/
ئای شل [Ay Shil] lyrics
ئای شل [Ay Shil] lyrics
turnover time:2024-11-07 13:51:00
ئای شل [Ay Shil] lyrics

له‌و ڕۆژه‌وه‌ ڕۆیشتووه‌ تۆراوه‌ دڵی من

هه‌رچه‌ند ده‌گه‌ڕێم بێ سه‌ر و شوێن ماوه‌ دڵی من

ئاخۆ به‌ چ شاخێکه‌وه‌ گیرساوه‌ دڵی من

یا خۆ به‌ چ داخێکه‌وه‌ سووتاوه‌ دڵی من

ڕاستم پێ بڵێ وه‌ی له‌ کێ تۆراوی

له‌ چی مه‌لوولی وه‌ی بۆچی ڕه‌نجاوی

ئای شل وه‌ی شل شل و شێواوی

ئه‌ڵێی نه‌وبووکی وه‌ی زاوا لێی داوی

هه‌ر خۆم به‌سه‌رگه‌رد ئاشتی و تۆرانت

توخودا چی لێهات مه‌یلی جارانت

ئای شل و مل بۆ وا تۆراوی

بۆچی له‌سه‌ر چی وه‌ی له‌ من ڕه‌نجاوی

هه‌رچی تۆ ئه‌یکه‌ی وه‌ی منه‌ت به‌ گیانم

کوشته‌ی دووریی تۆم وه‌ی ڕۆحی ڕه‌وانم

ئای شل وه‌ی شل شل و شێواوی

هه‌ر ده‌ڵێی نه‌وبووکی وه‌ی زاوا لێی داوی

په‌روه‌رده‌ی ناز و مه‌رامه‌ت دیده‌م

شه‌یدای میهر و قین وه‌ی تۆی به‌رگوزیده‌م

ئای شل وه‌ی شل شل و شێواوی

بۆچی له‌سه‌ر چی وه‌ی له‌ من تۆراوی

به‌سته‌ی مه‌لوولیت وه‌ی ته‌نم ته‌نده‌وه‌

به‌ ناری هیجران وه‌ی کڵپه‌م سه‌نده‌وه‌

ئای شل وه‌ی شل هه‌موو گیانت شل

توخوا وه‌ره‌ ده‌ر وه‌ی خانمی شل و مل

خانمی شل و مل کۆبرای چاو شیرین

خانمی شل و مل

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by