ئای فەلەک بۆچی من دوور لە لەیلا بم
شێت و شەیدا بم یاری یاران
لەسوێی یاری نازانینم
هاڵۆدەی دوچاوی جوانی تۆم
دار بە دار بەدوای وردە خاڵی تۆم
چارەیەک چی بکەم هەی ئەزیزم یاری یاران
یارم دیار نی یە چۆتە سەفەرێ
بارگە لە شامە بە یارێ
نامەی بێ کەسیم بۆ یارێ
من لە دووری تۆ حاڵم پەشێوە
کەوتووم لە جێوە یاری یاران
بێ کەس و غەریب لە شاران
وەرەوە تۆ بە شەرتەکەی جاران
لێم دەدەن تانە یاران
هەڵوەدە دەبم لە دیاران
هاڵۆدەی دوچاوی جوانی تۆم
دار بە دار بەدوای وردە خاڵی تۆم
چارەیەک چی بکەم هەی ئەزیزم یاری یاران
هۆنراوە: محەمەدی ماملێ