current location : Lyricf.com
/
Songs
/
ئاخ لە دوور [Ax le dûr] lyrics
ئاخ لە دوور [Ax le dûr] lyrics
turnover time:2024-12-29 08:31:16
ئاخ لە دوور [Ax le dûr] lyrics

خۆم بە خۆمم کرد ئەی هاوار بەرد بارانم کەن

وێڵ و ئاوارەی نەشمیل گیان نێو شارانم کەن

ئاخ لە دوور گیان لە دوور لە دوورە دێیە

مەمکێکت هەنار نەشمیل گیان یەکێکی بێیە

سەرم سەرگەردان ئەی هاوار پێم بە کۆتەوە

دوو پەنجەم ببڕن نەشمیل گیان بە لیمۆتەوە

ئاخ لە دوور گیان لە دوور له دوور دەهاتی

لە قەند شیرین تر نەشمیل گیان دەڵێی نەباتی

سەرم سەرگەردان ئەی هاوار دیدەکەم پێم بە خەلیلی

گەوەر نەیبینێ نەشمیل گیان دۆست بە مەلوولی

ئاخ لە دوور گیان لە دوور لە دوورە دێیە

ئەو دڵە سەگەکەم چی ‌لێکەم نەشمیل گیان کێفی لێیە

باڵا بەو بەرزی ئەی هاوار قەد بە باریکی

ئەستێرەی سیوەیل نەشمیل گیان کەوتە تاریکی

ئاخ لە دوور گیان لە دوور له دوور دەهاتی

لە قەند شیرینتر نەشمیل گیان دەڵێی نەباتی

شەوان شەو ناڵان ئەی هاوار رۆژان رۆڕۆمە

خودا خەم نەدا نەشمیل گیان من خەمی تۆمە

لە دوور لە دوور ئەی هاوار لە دووره دێیە

مەمکێکت هەنار نەشمیل گیان یەکێکی بێیه

ئەو دڵە حیزم نەشمیل گیان خۆی کەیفی لێیە

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Nasir Rezazî
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Gorani)
  • Genre:Folk
  • Wiki:https://en.m.wikipedia.org/wiki/Nasser_Razazi
Nasir Rezazî
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved