current location : Lyricf.com
/
Songs
/
شەوانە [Şawane] lyrics
شەوانە [Şawane] lyrics
turnover time:2024-11-29 20:31:10
شەوانە [Şawane] lyrics

شه‌وانه‌ ئه‌و ده‌مانه‌ی شه‌و ده‌گاته‌ کاتی نیوه‌ی شه‌و

خه‌ڵک نوستوون،له‌ چاوی من که‌سه‌ر دیسان ڕه‌واندی خه‌و

سکووتێکی به‌سام سه‌رتاسه‌ری ئه‌م دێیه‌ داده‌گرێ

دڵێی هه‌ر زینده‌وارێکی هه‌یه‌ له‌و دێیه‌دا ده‌مرێ

له‌ هیچ لا خشپه‌یک نایه‌،چرای ماڵێکی ناییسێ

به‌ ئه‌سپایی له‌ ماڵ دێمه‌ ده‌رێ ده‌خوشم وه‌کوو نیسێ

تاکو و ته‌نیا به‌ ئارامی ده‌چم بۆ گرده‌که‌ی به‌ر دێ

به‌ دڵته‌نگی و کز و خه‌مناکی ڕاده‌کشێم له‌سه‌ر به‌ردێ

ده‌که‌م جا سه‌یری ئه‌ستێران و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ی شه‌وبا

شه‌و بێده‌نگی چه‌ند خۆشه‌،هه‌میشه‌ خۆزگه‌ هه‌ر شه‌و با

وه‌کوو ئاواڵی چاک ئه‌ستێره‌کان گوێ ڕاده‌دێرن بۆم

هه‌تا بۆیان به‌یان که‌م موو به‌ موو ڕازی ده‌روونی خۆم

کوڵم هه‌ڵده‌ستێ ئه‌و جاره‌ و له‌ به‌ر ده‌ردم ده‌نالێنم

هه‌تا ئاوری دڵم ده‌کوژێته‌وه‌ ئه‌سرین ده‌بارێنم

شه‌وانه‌ گه‌ر نه‌که‌م ئه‌و شیوه‌ن و ناڵین و گریانه‌

ده‌سووتێنێ وجودم ئاگری ئه‌م جه‌رگه‌ بریانه

به‌ڵێ گریانی نیوه‌ی شه‌و ده‌کا ناسۆڕی دڵ مه‌رهه‌م

کوڵ و کۆم دادمرکێنێ و به‌جێ دێڵێ دڵی من خه‌م

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Necmedîn Xulamî
  • Languages:Kurdish (Sorani)
Necmedîn Xulamî
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved