current location : Lyricf.com
/
Songs
/
چاوی یار [Çawî yar] lyrics
چاوی یار [Çawî yar] lyrics
turnover time:2024-11-07 20:42:08
چاوی یار [Çawî yar] lyrics

چاو له‌ عیشقی چاوی مه‌ستی، حه‌ز له‌هه‌ر په‌روین ئه‌کا

ده‌م به‌یادی لێوی زه‌وقی تاڵی خۆی شیرین ئه‌کا

من به‌بێ ئومێدی وه‌سڵی بێستوونه‌ مه‌سکه‌نم

ئه‌و به‌بێ په‌رویز و شێرۆ، نازشی شیرین ئه‌کا

داغمه‌ی ده‌ردی فیراقت، شینه‌ بۆیه‌ شین ئه‌که‌م

بورده‌باری باری میحنه‌ت، شین نه‌کا، چۆن شین ئه‌کا؟

بولبلی گوڵزاری کوڵمی تۆ که‌ ڕووحی عاشقه‌

که‌ی خه‌یاڵی ژاژوپه‌ڕ، یا سۆسه‌ن و نه‌سرین ئه‌کا؟

گه‌ر ڕه‌قیب مه‌نعم بکا بۆ گیان فیدایی قاسیدت

ڕۆسته‌می مه‌یدانی عیشقت، چۆن به‌گوێی گورگین ئه‌کا؟

ئه‌ی شه‌هه‌نشاهی سه‌ریری ته‌خت و هه‌ر حوسن و جه‌مال

حه‌یفه‌ بۆ تۆ حاکمی چاوت دڵم خه‌مگین ئه‌کا

داغمه‌ی ده‌ردی فیراقت، شینه‌ بۆیه‌ شین ئه‌که‌م

بورده‌باری باری میحنه‌ت، شین نه‌کا، چۆن شین ئه‌کا؟

بولبلی گوڵزاری کوڵمی تۆ که‌ ڕووحی عاشقه‌

که‌ی خه‌یاڵی ژاژوپه‌ڕ، یا سۆسه‌ن و نه‌سرین ئه‌کا؟

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by