دەنگت، ڕووخسارت، بۆن و پرچت
دەستگرتنەکانت بانگم دەکەن
لە تۆدا دایکی منداڵەکانم دەبینم و
هەست بە دوور کەوتنەوە دەکەم لە خاک و خەڵکەکەم
دەزانم لەودیو دەریای شینەوە
ئەوکاتەی تۆ بەدیهێنرای، خۆر مرد
دەزانم تۆ ساڵەکانی داهاتوومی
ئەوکاتەی ڕابردوو نوقمی دەریای تۆ بوو
دەڵێم خۆشمدەوێی و دڵم گەورە دەبێت
گەردوون بەرین دەبێت و دووبارە تۆ بچووکی دەکەیتەوە
ژیانم لەسەرووی لمی تواوەوە،
ئەو کۆشکی ویستەیە کە بونیاد نەنرا
خەونت پێوە دەبینم و
هیوام وایە خەونەکەم تەواو بێت و بێتە دی
بەهیوام بتوانم ماڵم لەسەر دەستت بونیاد بنێم
ماڵێکی بچووک، دەبێتە جوانترین
چەند تامەزرۆی ماڵێکی بچووک دەکەم
تۆش خۆشتدەوێم و هیچی تر و
پەنجەرەی هۆگریی دەگەشێتەوە و
دەرگاکانی شپرزەیی دەشکێن
ترپەی دڵت وێنای دڵم دەکێشێ
ژیانت ژیانمە و ڕێگات ڕێگامە
بیری ڕووخسارت دەکەم تا بمپاتێزێت،
تا بمپارێزێت لە ڕووخسارە درۆیینەکان