current location : Lyricf.com
/
Songs
/
عنودي [Anoudi] [Kurdish [Sorani] translation]
عنودي [Anoudi] [Kurdish [Sorani] translation]
turnover time:2024-10-05 07:17:05
عنودي [Anoudi] [Kurdish [Sorani] translation]

دەزانێ کە زۆرم خۆشدەوێ و بۆمن وەک هەوا و ئاوە

خۆشەویستەکەم قسەم لەگەڵ ناکا و لەسەرم توڕەدەبێ کەلەڕەقەکم1

پێی دەڵێم تۆ یەکەم خۆشەویستمی لە دڵمدای و ناگۆڕێی

دڵمی لێ کردەوە بەس لەسەرم توڕە توڕە دەبێ کەلەرەقەکەم

هەر کاژێرێ قسەیەک دەکا خۆشەویستی وا نابێ

کەس لای ئەو نییە تەنها من نەبێ و لەسەرم توڕە دەبێ کەلەڕەقەکەم

دەزانێ کە زۆرم خۆشدەوێ و بۆمن وەک هەوا و ئاوە

دڵەکەم قسەم لەگەڵ ناکا کەلەڕەقەکم لەسەرم توڕەدەبێ

ئازار و گریانەکانم زیاد کەن هەرکەسێ خۆشەویستەکەمی لابێ برینمە

پێدەکەنێ و گیانم دەکێشێ کەلەڕەقەکەم لەسەرم توڕەدەبێ

ئازارم بینی بەهۆی خۆشەویستی ئەو گەر دڵم بیزانیبا خۆشم نەدەویست

ماندووی کردم خوا دڵی دەربێنێ لەسەرم توڕەدەبێ کەلەڕەقەکەم

هەر کاژێرێ قسەیەک دەکا خۆشەویستی وا نابێ

کەس لای ئەو نییە تەنها من نەبێ و لەسەرم توڕە دەبێ کەلەڕەقەکەم

دەزانێ کە زۆرم خۆشدەوێ و بۆمن وەک هەوا و ئاوە

خۆشەویستەکەم قسەم لەگەڵ ناکا کەلەڕەقەکم لەسەرم توڕەدەبێ

گەر جێی بێڵم گازاندە دەکا و گەر بگەڕێمەوە هەمان تاس و حەمامە

لای ئەو هاوارم کرد ئای خوایە لەسەرم توڕەدەبێ کەلەڕەقەکەم

خۆشەویستیت وای کرد ڕقم لە ژیانم بێتەوە لەگەڵ خۆم دڵمیشی ماندووکردم

ئارامگریم پێ ببەخشە خوایە لەسەرم توڕەدەبێ کەلەڕەقەکەم

هەر کاژێرێ قسەیەک دەکا خۆشەویستی وا نابێ

کەس لای ئەو نییە تەنها من نەبێ و لەسەرم توڕە دەبێ کەلەڕەقەکەم

دەزانێ کە زۆرم خۆشدەوێ و بۆمن وەک هەوا و ئاوە

دڵەکەم قسەم لەگەڵ ناکا کەلەڕەقەکم لەسەرم توڕەدەبێ

1. کەلەڕەقەکەم واتا خۆشەویستێکی هەیە زۆر کەلە ڕەقە و عینادە بۆیە ناوی لە خۆشەویستەکەی ناوە کەلەڕەقەکەم

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by