current location : Lyricf.com
/
Songs
/
Annem [Kurdish [Sorani] translation]
Annem [Kurdish [Sorani] translation]
turnover time:2024-11-14 20:20:45
Annem [Kurdish [Sorani] translation]

دایكم

وه‌كو یادگاری له‌ رابردووی من

باوه‌شی سۆزم بۆ بكه‌وه‌ دایه‌

شه‌وان ساردوسڕ، بێده‌نگ و تاریك

سه‌رمامه‌ ئه‌من، دامپۆشه‌ دایه‌

دایه‌، هۆ دایه‌، ئازیزم دایه‌

چه‌نده‌ حه‌زده‌كه‌م ئێستێ له‌لام بی و

له‌سه‌ر كۆشی تۆ تێر بنووم دایه‌

نزای سه‌ر زارو، خه‌ونی چاوانم

یادو حه‌سره‌تت له‌نێو دڵ دایه‌

دایه‌، هۆ دایه‌، ئازیزم دایه‌

وه‌ئاگاهاتم و به‌دواتدا گه‌ڕام

چاوم به‌ راست و چه‌پ گێڕا، دایه‌

شه‌وان ساردوسڕ، بێده‌نگ و تاریك

سه‌رمامه‌ ئه‌من، دامپۆشه‌ دایه‌

دایه‌، هۆ دایه‌، ئازیزم دایه‌

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by