گەر دەتزانی چەند بە قوڵی
ئەم شەوە من دەسووتێنێ
لاشە وەکو فتیلەی مۆم،
ئاگر لە مێشکمەوە دێنێ
چی دەبوو گەر بۆ ساتێکیتر مابایەوە
بۆ ساتێک لێرە نیت، لەم ساتەشدا
ئازاردەچێژم و گۆرانی دەچڕم
گەر دەتزانی کاغەز چەندە ئازار دەچێژێ
کاتێک سپییە و ڕوح مەرەکەبەکەی هەڵگرتووە و
نووسینەکانی سەریشی لەبارەی جیابوونەوەن.