بەیانی توشی جوانێک بووم
جوانەکە نەمیگریاند، بەڵکو خستمیە پێکەنین
قەت وەفای وام لەو جوانە ڕانەدەبینی
لەسەر سنگی بەفرینی توند گوشیمی
ئاسکە بوکێ دەستوپێ بە خەنە
وەکو شەهێنێک کە لەبەرزیدا دەفڕێ
وەکو کەوێک نێو دەوەندا دێ و دەچێ
وەکو ئاسکێ ئاوی کەوسەری نۆشتبێ
لە چۆڵییەکی بێئاودا خەڵەتاندمی
ئاسکە بوکێ دەستوپێ بە خەنە
لەسەر کانییەکی وشک خەڵەتاندمی
ئاسکە بوکێ دەستوپێ بە خەنە