ئاگر لە دڵم بەربووە
خەو لە چاوم تۆراوە
بۆچی تۆ دوورکەوتیتەوە لێم؟
ئەی ڕووناکی هەردوو چاوم
جوانکیلەکەی من، گەورەکەی من
وا چەند ساڵە بە تەمای تۆم ئەمن
وەڵڵا چەند ساڵە چاوەڕوانی تۆم ئەمن..
ئەوە چ ئاخ و ناڵینێکە
سا دڵ سووتاوە، بەفر بێنە
توخودای تاقوتەنیا
مەڵێ ئەمە شێتییە