ئەگەڕێمەوه من بۆ وڵاتەکەم
ئەمڕۆ یا سبەی ڕوو له کوردستان
ئەگەڕێمەوه من ئەگەڕێمەوه
له گێژی دەریا دوژمنی بێ باک
به تێکۆشانی سەختی بێ وچان
ئەگەڕێمەوه من ئەگەڕێمەوه
دوژمن پێی خۆش بێ یان پێی ناخۆش بێ
بۆ وڵاتەکەی زین و کاکه مەم
ئەگەڕێمەوه من ئەگەڕێمەوه
ئەگەڕێمەوه من بۆ ناو دێکەی خۆم
ئاشکرا ئاوێ له زەوییەکانمان
هەڵئەقوڵێنمەوه من هەڵئەقوڵێنمەوه
باخ و بێستانم ئەبووژێنمەوه
تەمی مەینەتی دووره وڵاتی
ئەڕەوێنمەوه من ئەڕەوێنمەوه
ئەگەڕێمەوه من بۆ شارەکەی خۆم
ئەمڕۆ یا سبەی تەواو دڵنیام
ئەگەڕێمەوه من ئەگەڕێمەوه
رەگەز پەرستی و کۆنەپەرستی
لەناو وڵاتا ڕەگی ناهێڵم
ئەشگەڕێمەوه من ئەشگەڕێمەوه
دوژمن پێی خۆش بێ یان پێی ناخۆش بێ
بۆ وڵاتەکەی شیرین و فەرهاد
ئەگەڕێمەوه من ئەگەڕێمەوه
ئەگەڕێینەوه ئێمه ئەگەڕێینەوه
هۆنراوەی: محەمەد ڕەسوڵ هاوار
میلۆدی: مەزهەر خالقی