بۆچی شتێ ناڵێی خەیاڵت دیل مەکە
پڕیت لە وشەی جوان دڵت کلیل مەکە
جوانترین دیاری خودا بێ سەرخە سەر شانم
چاوی تۆی پێ نەسڕم
بۆ چمە دەستەکانم
ئەم دنیا بێ تۆ چەند خاڵیە
نازانم بۆ ھەندێ کەس ئەڵێن ، ئەوین ھەر تاڵیە
ئای چەندم خۆشەوێی تاقانەی تاقانە
لەڕێی تۆ مردنیش ژیانە
بۆچی دڵت تەنگە ئازیزم ھەندێ جار
ئەدرەسی دڵی من بۆ نادەی بە ئازار
بێ لە ناز کێشانت ھیچ پیشەیەک نازانم
بێ لە خۆشەویستیت ، کارێکی سەخت ناتوانم.
شووشەی عەترە زارت شتێک بدرکێنە
هەرچیەک تۆ ئەیڵێی هەر گۆڵاو پرژێنە
مەڕوانە بۆ چاوم بێدەنگ دامەمێنە
توڕەبە هاوارکە هەرچۆنە بمدوێنە
ئەم دنیا بێ تۆ چەند خاڵیە
نازانم بۆ ھەندێ کەس ئەڵێن ، ئەوین ھەر تاڵیە
ئای چەندم خۆشەوێی تاقانەی تاقانە
لەڕێی تۆ مردنیش ژیانە
بۆچی دڵت تەنگە ئازیزم ھەندێ جار
ئەدرەسی دڵی من بۆ نادەی بە ئازار
بێ لە ناز کێشانت ھیچ پیشەیەک نازانم
بێ لە خۆشەویستیت ، کارێکی سەخت ناتوانم.