current location : Lyricf.com
/
Songs
/
بۆت مردم ناسک و جوانی [Bot mirdim ask û jiwanî] lyrics
بۆت مردم ناسک و جوانی [Bot mirdim ask û jiwanî] lyrics
turnover time:2024-07-02 11:27:17
بۆت مردم ناسک و جوانی [Bot mirdim ask û jiwanî] lyrics

یەڵڵا یا غالب هاوار دەڕوانێتە بۆرهانێ

سەیدی کاکەجان هاوار لەو مەزرای سەهۆڵانێ

مەنعم مەکەن وەڵڵاهی عاشقم من بە چاو جوانێ

کیژۆڵەی کورد قەد باریک گوڵە لە ناو شاخانێ

پێم گوت ئاوێزانی بم بەڵکوو قەدرم بزانێ

بۆت مردم ناسک و جوانی کیژۆڵەی کوردستانی

ئاسکی کێوی ئەڵمەلوو شەمامەی چواربێستانی

ئاورت لە من بەرداوە وێنەی بەفری کوێستانی

دەوەرە ئاۆیزانت بم وێنەی بەفری کوێستانی

هاتووم لە لای میاندواوێ کوڵمت گوڵی سێڵاوێ

سێبەر لە من حەرام بێ بابسوتێم لە بەر تاوێ

دەوەرە ئاوێزانت بم دنیام بە بێ تۆ ناوێ

بۆت مردم ناسک و جوانی تۆ گولێ لەنێو گوڵانی

ئاۆیزانی باڵات بم جوانی دەڵێی خەرمانی

من لەبەر ئەو گۆزە دەمرم لێو ئاڵ دەیبا بۆ کانی

دەوەرە ئاوێزانت بم هەر تۆ قەدرم دەزانی

هاتووم لە لای مەراغە کوڵمەت گوڵی چوارباغە

یاری خۆم گوڵی گوڵدانە بە کەیف و بە دەماغە

لە بۆ خاتری لێوئاڵێ ئاوەدان بێ سابڵاغە

بۆت مردم ناسکو جوانی کیژۆڵەی کوردستانی

من لەبەر ئەو گۆزە دەمرم گوڵان دەیبات بۆ کانی

دەوەرە ئاوێزانت بم خوشە ویستی میوانی

باڵا بەرزو چاو کاڵی وەڵڵا لەبەر دڵانی

بۆت مردم ناسکە جوانێ مەیلی جارانت کوانێ

گرتم دوو ماچم لێ سەند لەو ڕاستەی خیابانێ

پێم گوت ئاوێزانت بم پیر بووی ئەو مەکرە دانێ

لەگەڵ یار قەولمان یەکە بەر دەرکێو نێو داڵانێ

پێم گوت ئاوێزانت بم لە چۆلێ و لە بێستانی

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Hasan Zirak
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani), Azerbaijani
  • Genre:Folk
  • Wiki:https://en.wikipedia.org/wiki/Hassan_Zirak
Hasan Zirak
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved